٢٥ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٨:٣٤
ڕوونوێنی لە کتێبی خولەفای ڕاشدین لە سەقز

بەشی کوردستان- ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی کردن لە کتێبی 4 بەرگیی خولەفای ڕاشدین نووسراوەی عەلی ئەحمەدزادە لێکوڵەر و نووسەری سەقزی بەڕێوچوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو کتێبە لە 4 بەرگدا و زیاتر لە 1600 لاپەڕە لە لایەن بڵاڤگەی ئاڵای ڕووناکییەوە لە شاری سنە لە چاپ دراوە. نووسەر لەو کتێبەدا کەڵکی لە 400 سەرچاوەی جیاواز وەرگرتووە کە باس لە ئاڵۆگۆڕی سەردەمی ئیسلام و ژیانی خولەفای ڕاشدین دەکات.

لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی کردن لەو کتێبەدا ژمارەیێک لە مامۆستایانی ئایینی و نووسەران ئامادە بوون و مامۆستا سابیر خودامورادی باسی ئەو کتێبە ئامانجەکانی کتێبەکەی کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10913

Your Comment

You are replying to: .
captcha