کوردپرێس- تورکیا له‌م حه‌فته‌یه‌دا پاش ده‌نگۆیێکی زۆر هه‌ڵمه‌تێکی سه‌ربازیی له باکووری سووریا و ناوچه‌ی عه‌فرین ده‌ست‌پێکرد. له هه‌موو مزگه‌وته‌کانی تورکیا بۆ سه‌رکه‌وتنی سوپای تورکیا له ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین دوعا کرا. شاندێکی ته‌شریفاتی به ناو مه‌هته‌ر هێمای مه‌راسیمی سه‌رده‌می ئیمپراتووری عوسمانییان له سنووری تورکیا و سووریا دروست کرد و به‌و شێوازه پاڵپشتیێکی جیاوازیان له هێزی ئه‌رته‌شی تورکیا بۆ سه‌رکه‌وتن له ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین پیشان دا. پاش ئه‌وه‌ی گوتاربێژانی مزگه‌وته‌کان بانگهێشتی خه‌ڵکیان کرد به هه‌زاران که‌س له تێکڕای تورکیاوه له مزگه‌وته‌کان کۆ بوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دوعای سه‌رکه‌وتن بۆ سوپای تورکیا بکه‌ن. ئۆپۆزسیۆنی تورکیاش جگه له پارتی دیموکراتیکی گه‌لان پاڵپشتیی ته‌واوعه‌یاریان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ر بڕی. زۆرینه‌ی تورکه‌کان ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه به ده‌رفه‌تێکی مێژوویی ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌مه‌ڕ ئه‌و هه‌ڵانه‌ی کردوویانه و به‌نیاز بوون وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردی دابمه‌زرێنن، قه‌ره‌بوو بکه‌نه‌وه. ئه‌وان وا تێده‌گه‌ن هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی بۆ سه‌ر عه‌فرین ڕێگری ده‌کات له‌وه‌ی کورده‌کان ده‌ستیان به ده‌ریای ناوه‌ڕاست بگات و ئاسایش بۆ خه‌ڵکی عه‌فرین دابین بکه‌ن. نابێت ئه‌وه‌ش له بیر بکرێت که سه‌ره‌ڕای هه‌رانانه‌وه‌ی تورکیا ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه پێشکه‌وتنێکی به‌رته‌سکی له ده‌ڤه‌ری عه‌فرین به‌خۆوه بینیوه. ئه‌مریکییه‌کان له‌و ناوچه‌یه‌دا نین و به کرداری ئه‌وه مومکین نابێت که کوردی عه‌فرین ده‌ستی به ده‌ریای ناوه‌ڕاست بگات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه مومکینه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌ی تورکیا ئیدعای ده‌کات ناکۆکی و شه‌ڕی نێوان کورد و عه‌ره‌بی سووریای لێبکه‌وێته‌وه و ئه‌ردۆغان به‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌گاته ئامانجی خۆی که هاندان و کۆ کردنه‌وه‌ی ده‌نگی نه‌ته‌وه‌خوازه‌کان بوووه له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی گرینگی ساڵی 2019.
به‌ڵام وێ‌ده‌چێت ئه‌و پێشڕه‌وییه ئه‌وه‌نده‌ش ئاسان نه‌بێت. ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین کێشه‌ی جێدیی بۆ تورکیا لێده‌که‌وێته‌وه. به‌رپرسانی تورکیا وتوویانه ئامانجمان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌وه‌یه ناوچه‌ی ئه‌من به قووڵاییی 30 کیلۆمه‌تر له نێو خاکی سووریا پێکبهێنین که خه‌ڵکی سڤیل وه‌کوو ناوچه‌یێکی ئارام به‌کاری بهێنن. واش ده‌رده‌که‌وێت بڕیاره ئه‌و ناوچه ئارامه به هێزی سه‌ربزێوی پاڵپشتی کراوی تورکیا ئیداره بکرێت. ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان به‌ڵێنی داوه پاش ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئارامی پێکهێنا میلیشیا کورده‌کان ده‌ر بکات و ژێرخان و پێکهاته‌ی دیموکراتییانه له ناوچه‌که‌دا دابمه‌زرێنێت. کانتۆنی عه‌فرین زۆرینه‌ی کوردنشینه و چیا و مله و ته‌پۆڵکه‌کان تایبه‌تمه‌ندیی دیموگرافیی ناوچه‌که‌یه. هه‌موو چه‌شنه هه‌وڵێک بۆ کردنه ده‌ره‌وه‌ی میلیشیا کورده‌کان به‌رخۆدانی یه‌په‌گه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه که کۆمه‌ڵێک شه‌ڕڤانی ته‌یارکراو و کۆڵنه‌ده‌رن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش وا ده‌رده‌که‌وێت پێکهێنانی ژێرخان و بنه‌مای دیموکراتییانه له ناوچه‌یێکدا که خه‌ڵکه‌که‌ی دژ به هه‌بوونی هێزی تورکی، هێزی به‌وه‌کاله‌تی ئه‌و وڵاته‌ن کێشه‌ی زیاتری لێده‌که‌وێته‌وه.
کۆمه‌ڵێک هۆکاری فراوانی تریش هه‌ن، ڕووسیا و ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا وتوویه‌تی بۆ ماوه‌یێکی درێژخایه‌ن له سووریا ده‌مێنێته‌وه تووشی گێچه‌ڵ هاتوون. ئه‌وان هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین به ده‌ره‌چه‌یێک ده‌زانن بۆ لاوازکردنی توانای هێزی کورد که هاوپه‌یمانی ئه‌مریکایه و به‌و شێوازه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا له سووریا کز ببێت. هه‌ر بۆیه‌ش ڕووسیا که ئاسمانی عه‌فرینی به‌ده‌سته‌وه‌یه به هێزی سه‌ربازییه‌وه له ناوچه‌که‌دایه و گڵۆپی سه‌وزیان بۆ تورکیا هه‌ڵ کردوووه که هێرش بکات. ئێران داوای له تورکیا کردوووه ئۆپه‌راسیۆنه‌که ڕابگرێت. ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌گه‌رچی سه‌رکونه‌ی هێرشه‌که‌ی کردوووه به‌ڵام به‌و ئۆپه‌راسیۆنه ڕازی بوووه. له لایێکی تره‌وه هیچ له‌و لایه‌نانه هه‌بوونی درێژخایه‌نی تورکیایان له ناوچه‌که‌دا پێ قبووڵ ناکرێت. ئه‌گه‌ری سێناریۆیێکی دیکه‌ش هه‌یه و ئه‌و سێناریۆیه‌ش ئه‌وه‌یه ناوچه‌ی داگیرکراو ڕاده‌ستی حکوومه‌تی دیمه‌شق بکرێت. ئه‌و بابه‌ته تورکیا به‌ره‌و ڕووی هه‌لومه‌رجێکی دژوار ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌رچی تورکیا به زاره‌کی وازی له گۆڕینی ڕژیمی له سووریا هێناوه و ئێستا که‌متر پاڵپشتیی ئۆپۆزسیۆن ده‌کات به‌ڵام ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام دژی به‌شار ئه‌سه‌ده. بۆ نموونه ئه‌ردۆغان مانگی ڕابردوو به‌شار ئه‌سه‌دی به تیرۆریست ناو بردبوو و وتبووی پاش ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه گرت داکۆکییه‌کان بۆ پێکهێنانی ئاشتی له سووریا وه‌ستا. لانی که‌م سێ سه‌ربازی تورک له عه‌فرین گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه. ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی ئه‌و خاکه‌ی سه‌ربازی تورکی له سه‌ر کوژراوه ته‌نانه‌ت له وڵاتێک‌دا که هه‌موو میدیاکانی به‌ته‌واوه‌تی له کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تدایه داپه‌ڕێکی هه‌ره دژواوه.
سه‌رکۆماری تورکیاش هه‌روه‌ها سوێندی خواردوووه ته‌نها به عه‌فرینه‌وه نه‌وه‌ستێت و به‌ره‌و مه‌نبه‌جیش جووڵه بکات. مه‌نبه‌ج ئه‌و شاره‌یه که هێزی ئه‌مریکی و هێزی کوردی هاوپه‌یمانی ئه‌و وڵاته بۆ شه‌ڕی داعش له‌وێن. ئه‌و بابه‌ته ئه‌گه‌ری پێکدادانی نێوان هێزی ئه‌مریکی و تورکی له ناوچه‌که‌دا زیاتر ده‌کات. به ئاوڕدانه‌وه له‌وه‌ی که تورکیا ئێستاش ڕێگه به ئه‌مریکا ده‌دات بنکه‌ی ئاسمانیی ئینجه‌رلیک بۆ پاراستنی یه‌په‌گه له به‌رانبه‌ر داعشه‌وه به‌کار بهێنێت مومکینه وابیر بکه‌ینه‌وه که تورکیا تا ئه‌و ئاسته پێشڕه‌وی ناکات که له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانیی خۆی تووشی شه‌ڕ ببێت. به‌ڵام ئه‌ردۆغان گێچه‌ڵی بۆ خۆی تاواندۆته‌وه. ئه‌گه‌ر تورکیا نه‌توانێت ئیمتیازێکی باش و به‌بایه‌خ له ئه‌مریکا بگرێت گه‌ڕانه‌وه له به‌یاننامه‌ی توندی تورکیا سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی مه‌نبه‌ج بۆ ئه‌ردۆغان دژوار ده‌بێت. لای خۆیه‌وه ئه‌مریکاش هه‌وڵ ده‌دات ڕێگری بکات له هێرشی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی تورکیا بۆ سه‌ر مه‌نبه‌ج. واشنتۆن تا ئه‌م کاته سه‌باره‌ت به هاوکاری کردنی کورده‌کان یان پێش‌گرتن له بڕینی به ته‌واوه‌تیی پێوه‌ندیی خۆی له ئه‌نقه‌ره به وریایی کاری کردوووه به‌ڵام شارۆچی بچووکی مه‌نبه‌ج له باکووری سووریا مومکینه کۆتاییی ئه‌و ڕه‌وته وریایه‌ی ئه‌مریکا بێت ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌که‌ی خۆی له باره‌ی مه‌نبه‌جه‌وه جێبه‌جێ بکات ئه‌مریکا ناچار ده‌بێت له نێوان تورکیا و یه‌په‌گه یه‌کیان هه‌ڵبژێرێت. ئه‌مریکا یان پاڵپشتیی خۆی له کوردی سووریا که‌م ده‌کاته‌وه یان قبووڵی ده‌کات که له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی خۆی واتا تورکیا ڕووبه‌ڕوو ببێته‌وه. دیاره مه‌ترسییه‌که زۆر زۆره. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات پێش ده‌ست‌پێکردنی هێرشی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بۆ مه‌نبه‌ج چاره‌سه‌رێکی ناوه‌نجی بدۆزێته‌وه. ڕێکس ته‌یله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وتی ئه‌مریکا بۆ پێکهێنانی ناوچه‌ی ئارام له سنووری تورکیا و سووریا ئاسانکاری ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانی ئه‌و وڵاته له پێناو سه‌رهه‌ڵدانی ناوچه‌یێکی کوردی بسڕێته‌وه؛ به‌ڵام ئه‌ردۆغان حه‌زی له چاره‌سه‌ری ناوه‌نجی نییه. ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاند به‌نیازه بۆ ماوه‌یێکی زۆر له سووریا بمێنێته‌وه ئه‌نقه‌ره‌ی تووڕه کرد. ئه‌ردۆغان باش ده‌زانێت ئه‌و داپه‌ڕه مانای ئه‌وه ده‌بێت واشنتۆن زیاتر له پێش هاوکاریی کورده‌کانی سووریا ده‌کات.
هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین له زۆر ڕه‌هه‌نده‌وه وه‌کوو پێوه‌رێکی هه‌ڵسه‌نگاندن خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت مه‌نبه‌ج خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی هه‌ره‌گرینگه له پێوه‌ندیی درێژخایه‌نی تورکیا و ئه‌مریکا. عه‌فرین هاوکاریی تورکیا له‌گه‌ڵ ڕووسیا و هه‌روه‌ها ئێران له‌گه‌ڵ ڕووسیا تاقی ده‌کاته‌وه. به‌ڵام گرینگتر له هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه به‌ره‌و مه‌نبه‌ج بکشێت. له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌سه‌لمێت که ئه‌ردۆغان تا چ ڕاده‌یێک ئاماده‌یه له سه‌ر ڕاکێشانی ده‌نگی نه‌ته‌وه‌خوازه‌کان له نێو ماڵی خۆی و سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنی حه‌یاتی 2019 ڕیسک بکات.
سه‌رچاوه: نه‌شناڵ ئینترسه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment