بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەید ئیسماعیل شاهۆیی لەو بارەیەوە دەڵێت: سەرەڕای ئەوەی هەندێک کەس دڵساردیان دەکردمەوە لە تەرجەمەی ئەو بەرهەمە بەڵام تێگەشتووم کە ئەدەب سنوور ناناسێت و وەرگێڕانی ئەو بەرهەمە ئەدەبییە لە کتێبخانەی کوردیدا جێگای دەبێتەوە و یارمەتیی ئەدەبی کوردیش دەدات.
شاهۆیی تا ئێستا دەهەزار بەیتی شانامەی کردۆتە کوردی و بڕیاری داوە ئەو بەرهەمە تەواو بکات.
جگە لە وەرگێڕانی دەقی شانامە، مامۆستا شاهۆیی دووبەیتییەکانی دەشتسانیشی لە فارسییەوە کردۆتە کوردی و ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەست بە دەست دەگەڕێت بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە بەرهەمەکانی لە چاپ بدات.
ناوبراو دەڵێت: دڵگەرمییەکانی خزمێکی کە کارناسی ئەدەبە و گرینگتر لەوەش هاندرانی لە لایەن دوکتور سەید ئەحمەد پارساوە بۆتە ئەنگێزە بۆ وەرگێڕانی شانامەی فارسی.
شامانەی فارسی دەقێکی قارەمانیی ئەدەبی حەماسیی جیهانە کە لە لایەن ئەبولقاسم فیردەوسییەوە هۆنراوەتەوە بە زۆر زمانی زیندووی جیهان تەرجەمە کراوەتەوە و لە هەندێک نوسخەدا ژمارەی بەیتەکانی دەگاتە 60 هەزار بەیت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment