نووسینگەی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق ناوەرۆکی کۆبوونەوەی حەیدەر عەبادی و نێچیرڤان بارزانی بڵاو دەکاتەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی حەیدەر عەبادی و نێچیرڤان بارزانی، جەخت لە سەر بەردەوامی کار کردنی لیژنەکانی تایبەت بە کردنەوەی فڕۆکەخانەکان کراوە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس کە لە وڵاتی سویسرا بەڕێوە دەچێت، ئەمشەو حەیدەر عەبادی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆک‌وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەر ئەو خاڵانە کراوەتەوە کە لە کۆبوونەوەی پێشووی بارزانی و عەبادیدا باسیان لێوە کراوە کە بریتی بوون لە "پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەریی عێراق، جەخت کردنەوە لەوەی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بەشێکن لە گەلی عێراقی."

ھەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیی گەڕاندنەوە و چالاک کردنەوەی ھەموو دەسەڵاتەکانی فیدراڵی کراوەتەوە لە ھەرێم لە نێویاندا دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان ھەروەھا بەردەوامیی کاری لیژنە تایبەتمەندەکان بە کردنەوەی فڕۆکەخانەکان "دوای تەواو کردنی ھەموو ڕێوشوێنەکان بە گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی تەواوی فیدراڵی."

ئەم کۆبوونەوەیە، دووەم دیداری نێوان عەبادی و بارزانییە دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی ھەرێمی کوردستان و گرژبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10882

Your Comment

You are replying to: .
captcha