به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غوڵامعه‌لی جه‌عفه‌رزاده ئیمه‌ن‌ئابادی سه‌باره‌ت به گران بوونی به‌نزین له ساڵی 97 گوتی: له کۆمیسیۆنی ته‌لفیقی بودجه‌دا ماده‌یێکی پاشکۆ په‌سه‌ند کرا و به گوێره‌ی ئه‌و ماده‌یه ده‌وڵه‌ت بۆی نییه هیچ کاڵایێک له ساڵی داهاتوودا گران بکات و ئه‌و ماده‌یه که‌رتی وزه و سووته‌مه‌نیش ده‌گرێته‌وه.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: ده‌وڵه‌ت ساڵانی پێشوو مۆڵه‌تی ئه‌وه‌ی بوو نرخی به‌نزین یان هه‌ر سووته‌مه‌نییێکی‌تر زیاد بکات به‌ڵام به هۆکاری جۆربه‌جۆر نه‌یکرد و ئێستاش دیاره هه‌موو ئه‌و هۆکارانه لای ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌ر بوون به‌ڵام به ڕای نوێنه‌ران کێشه‌کان له جێی خۆیه‌تی.
جه‌عفه‌رزاده گوتیشی: ئێمه دژ به گران بوونی له‌سه‌دا 50ی نرخه‌کان وه‌ستاوین و پێمان وایه ئه‌وه هه‌ڵه‌یێکی گه‌وره‌یه و له کۆمیسیۆنی ته‌لفیقی بودجه‌ی ساڵی 97دا گران بوونی نرخه‌کانمان قه‌ده‌غه کرد.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره زیادی کرد: ئێمه پێشنیارمان کرد نرخه‌کان به ئاسته‌م گران بکرێن به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ڕای‌گه‌یاند یان هیچ گران نابێت یان له‌سه‌دا 50 گران ده‌بێت. ئێمه‌ش ده‌نگمان به بژارده‌ی یه‌که‌م دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment