بهپێی ههواڵی کوردپرێس، مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: ئهمڕۆ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییێکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن و گوتیشی: "بەڕێز ترەمپ دەیەوێت پەیوەندی بە سەرکۆمارمان بکات. کاتی ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دیاری کراوە".
چاوش ئۆغڵو دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ رێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە پاریس وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانی دایەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە دا کە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ تیلەرسن بە گشتی تاوتوێی پرسی سووریا کراوە و ڕاشیگەیاند: نیگەرانیی تورکیا لە بارەی پێدانی چەک بە پەیەدە/پەکەکە دووبارە خراوەتە ڕوو.
مەولوود چاوش ئۆغڵو گوتیشی: "ھاوکات نیگەرانیی تورکیا لە بارەی پێکھێنانی بە ناو سوپا بۆ تیرۆریستان لە لایەن ئێمەوە باس کرا. تیلەرسن جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانی لە دروست کردنی پێکھاتەیێک لە لایەن یەپەگەوە ناکەن و ھاوکات پشتیوانی لە پێکھاتەیێکی سیاسیش ناکەن. ئهمڕۆ ھەر دوو سەرۆک (ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا) لە رێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆ دەکەن. دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت پەیوەندی بە سەرکۆمار ئەردۆغانەوە بکات. کاتی ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دیاری کراوە".
سهرچاوه: ئانادۆڵۆ
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment