داوای پشتگیریی جه‌ماوه‌ری بۆ شه‌ڕی عفرین ده‌كرێت

به‌شی سووریا- سوپای دیموکراتیکی سووریا ئیدعای کرد حکوومه‌تی تورکیا له‌ شه‌ڕی عه‌فرین دژی هاووڵاتییانی سڤیل جه‌نایه‌تی کردوووه‌ و داوای له‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کردوووه‌ به‌ڵگه‌کانی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ بڵاو بکه‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا، داوای له‌ گه‌ل كردوووه‌ كه‌ هه‌موو لایێک هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان بده‌ن‌ و به‌ پێی توانا پشتگیری هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان بكه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی عفرین.

سوپای توركیا چه‌ند ڕۆژێكه‌ ده‌ستی به‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر كانتۆنی عفرین له‌ سووریا كردوووه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

ئیداره‌كه‌ داواشی كردوووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای هه‌ڵگرتنی چه‌كیان هه‌یه‌ ده‌ست بده‌نه‌ چه‌ک ‌و ڕووبه‌ڕووی سوپای توركیا ببنه‌وه‌ رێگه‌ به‌ پێشڕه‌وی سوپاكه‌ به‌ ئاراسته‌ی عفرین نه‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌: فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10840

Your Comment

You are replying to: .
captcha