به‌پێى هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کردوه‌ته‌وه: له مانگى یه‌کى ئه‌مساڵدا 88 ملیۆن و 922 هه‌زار و 697 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده کراوه، نزیکه‌ى 86 هه‌زار به‌رمیل له کێڵگه نه‌وتیه‌کانى ناوه‌ڕاست و باشووره‌وه نێردراوه و ئه‌وى تر‌ى له که‌رکووکه‌وه.
به‌پێى هه‌مان به‌یاننامه، هه‌روه‌ها داهاتى کۆى گشتى نه‌وت 4 ملیار و 602 ملیۆن و 609 هه‌زار دۆلار بووه، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتیش 53 دۆلار و 58 سه‌نت بووه.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌شى روون کردوه‌ته‌وه: نه‌وت به 29 کۆمپانیاى جیاوازى جیهانى فرۆشراوه و له به‌نده‌ره‌کانى "به‌سره"، "خور عه‌میه" و "به‌نده‌رى جه‌یهان"ى تورکیه‌وه هه‌نارده کراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment