بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە هێرشی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ سەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون تا پاکسازیی ناوچەکە لە تیرۆریستان درێژەی دەبێت.
ئەردۆغان درێژە دەدات: ئامانجی سەرەکیی ئێمە لەو ئۆپەراسیۆنە دابین کردنی ئاسایشی وڵاتە و یارمەتی دان بە پاراستی سەروەریی خاکی سووریا و دابین کردنی ئەمنتیەت بۆ گیانی خەڵکی ئەو وڵاتەیە، ئەردۆغان وتیشی تورکیا لەو بارەیەوە لە کەس مۆڵەت وەرناگرێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment