ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون تا پاکسازیی ناوچەکە لە تیرۆریستان درێژەی دەبێت

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامێکیدا لە تویتەر نووسیی: تا ئەو کاتەی کە ناوچەکە لە ژێر هەڕەشەی تیرۆریستی دژ بە تورکیا پاک نەبێتەوە ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون درێژەی دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە هێرشی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ سەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون تا پاکسازیی ناوچەکە لە تیرۆریستان درێژەی دەبێت.

ئەردۆغان درێژە دەدات: ئامانجی سەرەکیی ئێمە لەو ئۆپەراسیۆنە دابین کردنی ئاسایشی وڵاتە و یارمەتی دان بە پاراستی سەروەریی خاکی سووریا و دابین کردنی ئەمنتیەت بۆ گیانی خەڵکی ئەو وڵاتەیە، ئەردۆغان وتیشی تورکیا لەو بارەیەوە لە کەس مۆڵەت وەرناگرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10821

Your Comment

You are replying to: .
captcha