شەڕی عەفرین لە بەرژەوەندیی داعشە

بەشی سووریا- وەزیری بەرگریی ولایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕایگەیاند: شەڕی عەفرین ناوچەیێکی سەقامگیر، ناسەقامگیر دەکات و تیرۆریستانی داعش کەڵک لەو شەڕە وەردەگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەیمز ماتیس وەزیری بەرگریی ولایەتە یەکگرتووەکان ڕەخنەی لە هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین گرت و وتی ئەو هێرشە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری.

ماتیس بە هەواڵنێرانێک کە لە سەفەری ئاسیایدا هاوڕێیی دەکەن وتی: شەڕی عەفرین ناوچەیێکی سەقامگیر، ناسەقامگیر دەکات و هەوڵە نێونەتەوەییەکان بۆ لە ناوبردنی تیرۆریستانی داعش بەلاڕێدا دەبات.

بەو حاڵەشەوە ماتیس وتیشی نیگەرانییە ئەمنیەتییەکانی تورکیا دەرک دەکەین و وەکوو دیکەی بەرپرسانی ئەمریکی کە تا ئێستا هەڵویستی خۆیان ڕانەگەیاندووە تەنها تورکیای بۆ دان بەخۆدانیان بانگێشت کرد.

سەرچاوە: سپۆتنیک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10820

Your Comment

You are replying to: .
captcha