بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەیمز ماتیس وەزیری بەرگریی ولایەتە یەکگرتووەکان ڕەخنەی لە هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین گرت و وتی ئەو هێرشە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری.
ماتیس بە هەواڵنێرانێک کە لە سەفەری ئاسیایدا هاوڕێیی دەکەن وتی: شەڕی عەفرین ناوچەیێکی سەقامگیر، ناسەقامگیر دەکات و هەوڵە نێونەتەوەییەکان بۆ لە ناوبردنی تیرۆریستانی داعش بەلاڕێدا دەبات.
بەو حاڵەشەوە ماتیس وتیشی نیگەرانییە ئەمنیەتییەکانی تورکیا دەرک دەکەین و وەکوو دیکەی بەرپرسانی ئەمریکی کە تا ئێستا هەڵویستی خۆیان ڕانەگەیاندووە تەنها تورکیای بۆ دان بەخۆدانیان بانگێشت کرد.
سەرچاوە: سپۆتنیک
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment