بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، فەرمانى هەرێمیى بۆ دەستبەکار بوونى ئومێد خۆشناو وەک پارێزگارى تازەى هەولێر واژۆ کرد، دواتر لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادە بوونى ڕێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆ، پارێزگارى نوێی هەولێر سوێندى یاسایى خوارد.
نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له پارێزگارى نوێی هه‌ولێر کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست، هەروەها ئاماژەى بەوە دا، "ئەرکى پارێزگارى هه‌ولێر قورسه، به‌تایبه‌تى له‌م دۆخه‌دا که کۆمه‌ڵێک کێشه و قه‌یران ڕووبه‌ڕووى هه‌رێمى کوردستان بووه‌ته‌وه، ده‌بێ پارێزگارى هه‌موو خه‌ڵکى پارێزگاى هه‌ولێر به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه بێت و به یه‌ک چاو سه‌یرى هه‌موو لایه‌نه‌کان بکات".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "نێچیرڤان بارزانى ئومێد خۆشناوى دڵنیا کردەوە که هه‌موو هاریکارى و پشتگیرییێکى خۆیان و سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌رکه‌که‌یدا سه‌رکه‌وتوو بێت و بتوانێت به باشترین شێوه خزمه‌ت به پارێزگاى هه‌ولێر و هاوڵاتیان بکات".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment