بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە چوارەمین ڕۆژی هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسایش به سه‌رۆكایه‌تیی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە کۆشکی سەرۆک کۆماریدا ده‌ستی پێكرد.
كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 12:01ی نیوه‌ڕۆ له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌داخراوی به‌ڕووی مێدیاكاندا ئەنجام درا و ڕاپۆرتێک لەو بارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا جگەلە ئەردۆغان، بیناڵی یێڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا، خلووسی ئاکار سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا و نوورەدین جانیکلی وەزیری بەرگریی تورا لەو کۆبوونەوەدا بەشدارییان کردووە تا یەبارەت بە دەرەنجامەکانی ئۆپەراسیۆنی عەفرین و داهاتووی ئەو هێرشە ڕاوێژکاری بکەن.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment