به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند: گومانی تێدا نییه که پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) له کۆنگره‌ی گفتوگۆی نیشتمانیی سووریا له سۆچی به‌شدار نابێت.
ئه‌و به‌رپرسه که نه‌یویستووه ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت به حوڕییه‌تی وتوووه: تورکیا، ئێران و ڕووسیا له‌سه‌ر بهشداربوووان و به‌شدار نهبوووانی کۆنگره‌که ڕێککه‌وتوون و ڕووسیاش ده‌ستی کردوووه به ناردنی بانگهێشتنامه بۆ 1600 به‌شداربووی کۆنگره‌که.
له هه‌مان کاتدا سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاش له پرێس کۆنفڕانسێکدا باسی ڕێککه‌وتنی ئێران و تورکیا له‌و باره‌یه‌وه ده‌کات و گوتوویه‌تی: له‌گه‌ڵ هاوکاره تورک و ئێرانییه‌کانی خۆمان هه‌موو لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تی و ناوچهیییهکانمان بانگهێشتی کۆبوونه‌وه‌ی سۆچی کردوووه.
ده‌وترێت ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورده‌کانی سووریا له‌و دانیشتنه‌دا نوێنه‌رایه‌تیی کوردی سووریا ده‌که‌ن.
تورکیا، PYD و باڵی سه‌ربازیی ئه‌و پارته واتا یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) به لقی سووریی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ده‌زانێت و بڕوای وایه گرووپێکی تیرۆریستییه و به‌رده‌وام ڕێگریی کردوووه له به‌شدار بوونی ئه‌و گرووپه کوردییه له کۆبوونه‌وه‌ی هاوپێوه‌ند به داهاتووی سووریا. ئێستاش ئۆپه‌راسیۆنی هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین که به لقی زه‌یتوون ناسراوه له‌لایه‌ن سوپای تورکیا و هاوپه‌یمانه سوورییه‌کانی ئه‌و وڵاته دژ به YPG و PYD ئه‌نجام بوووه.
سه‌رچاوه: حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment