ئاسایش و پۆلیسی دھۆک رێگری دەکەن لە ئەنجامدانی گردبوونەوەیێک بۆ پشتیوانی لە عەفرین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئەمڕۆ ھێزێکی ئاسایش و پۆلیسی دھۆک ڕێگرییان کرد لە کۆمەڵێک چالاکوانی مەدەنیی ئەو شارە گردبوونەوەیێک بۆ دەربڕینی پشتیوانیی خۆیان بۆ دۆخی عەفرین ئەنجام بدەن.

کوردپرێس، بەپێی وتەی چالاکوانێکی مەدەنی و ڕێکخەری گردبوونەوەکە، چالاکوانان لە بەردەم پارکی ئازادی ئەو شارە گردبوونەوە، بەڵام لە لایەن ھێزێکی ئاسایس و پۆلیسی دھۆکەوە بڵاوەیان پێکرا و ڕێگە نەدرا گردبوونەوەکە ئەنجام بدەن.

دڵشاد گوھەردی، چالاکی مەدەنی و یەکێک لە ڕێکخەرانی گردبوونەوەکە بە خەندان- ی ڕاگەیاند: " ئەمڕۆ کاتێک ویستمان لە بەردەم پارکی ئازادی دھۆک گردبوونەوەیێک ئەنجام بدەین بۆ دەربڕینی پشتیوانیی خۆمان بۆ دۆخی عەفرین و دەربڕینی بۆچوونی خۆمان لە سەر دۆخی عەفرین، بەڵام لە لایەن ھێزێکی ئاسایش و پۆلیسەوە ڕێگری لە گردبوونەوەکە کرا و ڕێگە نەدرا دروشمەکانمان بەرز بکەینەوە ".

جێی ئاماژەیە ھێزەکانی ئاسایش ڕێگریان لە پەیامنێری خەندان کرد و ناچاریان کرد بە سڕینەوەی وێنەکانی ناو مۆبایلەکەی کە لە کاتی ڕووماڵ کردنی گردبوونەوەکە وێنەی گرتبوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10790

Your Comment

You are replying to: .
captcha