بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی تورابی فەرمانداری شاری پیرانشار لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەو پێشانگایەدا لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پیرانشار کە بە ئامادەبوونی خەڵک و بەرپرسان بەڕێوە چوو وتی: هێور بوون لە کاتی ڕوودانی بوومەلەرزەدا زۆر گرینگە و هەر کەسیش بەپێی بەرپرسارێتیی خۆی دەبێت ئەرکەکانی لەو کاتەدا جێبەجێ بکات.
تورابی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ڕایگەیاند: ئامانج لە کردنەوەی ئەو پێشانگایە ئامادەبوونە بۆ ئەنجامی کاردانەوەی خێرا و دروست لە کاتی بوومەلەرزەدا و لە ئاکامدا دابەزاندنی خەساری مرۆییە کە ئەوەش بە بەرز کردنەوەی زانیاریی خەڵک لە کاتی بوومەلەرزەدا بەدەست دێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment