کوردی سووریا داوا دەکات ناوچه‌ی دژه‌فڕین له‌ عه‌فرین ڕابگەیەنرێت

به‌شی جیهان- دوو به‌رپرسی کوردی سووری که‌ سه‌ردانی ئه‌مریکایان کردوووه‌ ده‌ڵێین چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن ئه‌مریکا ناوچه‌ی باکووری سووریا و به‌ تایبه‌ت عه‌فرین وه‌کوو ناوچه‌ی دژه‌فڕین ڕابگه‌یێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سینه‌م محه‌مه‌د و نه‌وبه‌هار مسته‌فا دوو به‌رپرسی کوردی سووریا سه‌ردانی ئه‌مریکایان کردوووه‌ و به‌ ئه‌لمانیتۆریان وتوووه‌ چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن ئه‌مریکا عه‌فرین و دیکه‌ی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له‌ باکووری سووریا وه‌کوو ناوچه‌ی دژه‌فڕین بناسێت بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆکه‌کانی تورکیا نه‌توانن ئه‌و ناوچه‌یه‌ تۆپباران بکه‌ن.

نه‌وبه‌هار مسته‌فا نوێنه‌ری کوردی سووری له‌ واشنتۆن به‌ ئه‌لمانیتۆری وتوووه‌: عه‌فرین ده‌بێته‌ به‌ڵگه‌ی ئیلتیزامی ئه‌مریکا له‌ به‌رانبه‌ر کورده‌کانی سووریاوه‌. ئه‌مریکا ده‌توانێت و ده‌بێت هێرشی تورکیا بوه‌ستێنێت به‌ڵام ئه‌مریکا له‌ وه‌ڵامی داواکه‌ی کورده‌کانی سووریا ته‌نها ئه‌ده‌بیاتی دیپلۆماتیی به‌کار هێناوه‌ و داوای له‌ تورکیا کردوووه‌ له‌سه‌ر خۆ بێت.

ئه‌لمانیتۆر ده‌نووسێت: ئه‌مریکا یارمه‌تیی کورد نادات چوونکه‌ عه‌فرین له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕووسیادایه‌.

سینه‌م محه‌مه‌د ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی هێرشه‌که‌ی تورکیا له‌ باکووری سووریا و هه‌وڵی ئه‌و وڵاته‌ بۆ داگیر کردنی مه‌نبه‌ج وتی: بێگومان تورکیا ناتوانێت بچێته‌ ئه‌و شاره‌وه‌ چوونکه‌ هێزی ئه‌مریکی له‌و شاره‌دا هاتوچۆ ده‌که‌ن.

نیکۆلاس هراس شرۆڤه‌کارێکی سه‌نته‌ری ئه‌مریکه‌ن نیوو سیکیۆریتی پێی وایه‌ ئه‌گه‌ر تورکیا بیهه‌وێت هێرش بکاته‌ سه‌ر مه‌نبه‌ج ناکۆکیی نێوان ئه‌و وڵاته‌ و ئه‌مریکا ته‌شه‌نه‌ ده‌سێنێت. به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ ئه‌ردۆغان ده‌یهه‌وێت مه‌نبه‌ج له‌ بنده‌ست کورد و هه‌روه‌هاش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا ده‌ربهێنێت. به‌و هه‌نگاوه‌ش کۆنتڕۆڵی کورد و ئه‌مریکا له‌سه‌ر ڕه‌قه‌ لاواز ده‌بێت.

به‌رپرسێکی کورد له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که‌ نه‌یویستوووه‌ ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت ئاماژه‌ی به‌ پاڵپشتی نه‌کردنی ئه‌مریکا له‌ کورد له‌ به‌رانبه‌ر هێرشی هێزی عێراقی بۆ ناوچه‌ی کێشه‌له‌سه‌ری عێراق کرد و به‌ ئه‌لمانیتۆری وت: ئه‌مریکا هه‌مان به‌ڵا به‌ سه‌ر کوردی سووریاش ده‌هێنێت و به‌ یه‌په‌گه‌ ده‌ڵێت مه‌نبه‌ج چۆڵ بکه‌ن چوونکه‌ ئه‌و شاره‌ ته‌نها هی ئێوه‌ نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10762

Your Comment

You are replying to: .
captcha