به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاشوا لاندیس چاودێری گۆڕانکارییه‌کانی سووریا و به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له زانستگای ئۆکلاهما به ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمزی وت: ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت له هێزه‌کانی کوردی سووریای دیموکراتیک وه‌کوو قه‌ڵغانێک له به‌رانبه‌ر نفووزی ڕووسیا و دیکه‌ی وڵاتان له سووریا و ڕێگری له کۆنتڕۆڵیان به سه‌ر کێڵگه‌کانی نه‌وت و گاز له باکووری سووریا که‌ڵک وه‌ربگرێت.
ناوبراو له گفتوگۆیێکی دیکه که له‌گه‌ڵ ڕاشاتووده‌ی ئه‌نجامی داوه ده‌ڵێت: گۆڕینی سیاسه‌تی ئه‌مریکا له سووریا و مکووڕ بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی ئاماده بوونی واشنتۆن له‌و وڵاته و مه‌شق و پڕچه‌ک کردنی هێزه‌کانی کوردی سووریا گرینگ‌ترین هۆکاری هێرشی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی عه‌فرین له باکووری سووریا بوووه.
ئه‌و کارناسه‌ی پرسه‌کانی سووریا ئاماژه به هێرشی ئاسمانی و وشکانی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌مریکا به‌ره‌وڕووی دۆخێکی دژوار بۆته‌وه و هاوپه‌یمانانی کوردی واشنتۆن ده‌بینن که ئه‌مریکا ئه‌وانی به‌جێ هێشتوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment