شاندی هەرێم و باڵیۆزى ئەمریکا لە بەغدا کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەو شاندەی بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدای کردۆتەوە لەگەڵ باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا دیداری کرد.

شارپرێس:

ڕۆژی چوارشەممە 17ی شوباتی 2021 قوباد تاڵە‌بانی لە‌گە‌ڵ ماثیۆ تولە‌ر باڵیۆزی ئە‌مریكا لە‌ عێراق كۆبووە دواپێشھاتە‌كانی عێراق و كوردستانیان تاوتوێكرد.

لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، دواپێشھات و گۆڕانكارییە‌ سیاسی و ئە‌منییە‌كان خرانە‌ بە‌رباس،جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران باسی لە‌ ڕێڕە‌وی گفتوگۆكانی وە‌فدی ھە‌رێم كرد لە‌بارە‌ی پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی٢٠٢١ی عێراق و كۆ بوونە‌وە و دیدارەکان لە‌گە‌ڵ لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان.

هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە، ھێرشە‌ مووشە‌كییە‌كە‌ی سە‌ر شاری ھە‌ولێر بە‌شێكی تری گفتوگۆكان بوو و هەردوولا جە‌ختیان لە‌ گرنگی پاراستنی ئارامی عێراق و كوردستان كردە‌وە‌.

بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە لە‌تە‌وە‌رێكی تردا باس لە‌ رە‌وشی سیاسی و دوا گۆڕانكارییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان كرا.

News Code 1075

Your Comment

You are replying to: .
captcha