ڕووداوی هاتوچۆ له‌ میحوه‌ری شنۆ- پیرانشار 3 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- ڕووداوی هاتوچۆ له‌ میحوه‌ری پیرانشار بۆ شنۆ سێ کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاتژمێر 17ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 1ی ڕێبه‌ندان به‌ بۆنه‌ی لێکدانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پژۆ 405 و پراید له‌ میحوه‌ری پیرانشار بۆ شنۆ به‌داخه‌وه‌ 2 که‌س کوژران و که‌سێکی دیکه‌ش بریندار بوو.

له‌و ڕووداوه‌ که‌ له‌ ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌ی پیشه‌ییی نالۆس سه‌ر به‌ شاری شنۆ ڕووی دا سه‌رنشینێکی ئۆتۆمبێلی جۆری پراید گیانی خۆی له‌ده‌ست دا و که‌سێکی دیکه‌ش له‌ کاتی گواستنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌ بۆنه‌ی سه‌خت بوونی برینه‌کانی گیانی له‌ده‌ست دا.

له‌و ڕووداوه‌دا سه‌رنشینێکی دیکه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوو که‌ به‌ بۆنه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشکیی زیاتر له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێندراوه‌ و ڕاپۆرته‌کان باس له‌ خراپ بوونی باری ته‌ندروستیی ناوبراو ده‌که‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10749

Your Comment

You are replying to: .
captcha