ڕووداوی هاتوچۆ له‌ میحوه‌ری ئیلام- سه‌رابله‌ 6 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی ئیلام- له‌ دووهه‌مین ڕووداوی هاتوچۆی میحوه‌ری ئیلام- سه‌رابله‌ که‌ له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌ یه‌ک هه‌فته‌ ڕووی داوه‌ 2 که‌س کوژران و 4 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و ڕووداوه‌ نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ میحوه‌ری ئیلام- سه‌رابله‌ ڕووی دا که‌ له‌و ڕووداوه‌دا دوو ئۆتۆمبێلی جۆری وانت زامیاد و برلیانس لێکیان دا.

سه‌رۆک پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای ئیلام له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت: پاش ئه‌و ڕووداوه‌ که‌ وه‌رگه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر دوو ئۆتۆمبێله‌که‌ی لێکه‌وته‌وه‌ 6 سه‌رنشینی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ بریندار بوون که‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رابله‌ گوازرانه‌وه‌.

سه‌رهه‌نگ ڕه‌زا هێمه‌تی‌زاده‌ جه‌ختی کرده‌وه‌: به‌داخه‌وه‌ 2 سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری برلیانس له‌ کاتی گواستنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

سه‌رۆک پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای ئیلام وتیشی: کارناسانی پۆلیس تێپه‌ڕاندنی خێراییی مۆڵه‌ت‌پێدراوی ئۆتۆمبێلی جۆری زامیاد به‌ هۆکاری ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌زانن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10742

Your Comment

You are replying to: .
captcha