شێخێکی تەریقەتی نەقشبەندی لە تورکیا تیرۆر کرا

بەشی تورکیا- عەبدولکەریم چویک شێخی تەریقەتی نەقشبەندی لە ناوچەی نوورشینی سەربە پارێزگای کوردنشینی بیتلیسی تورکیا لە لایەن کەسێک بەناوی ی.ش تیرۆر کرا.

کوردپرێس:

پۆلیسی تورکیا ڕایگەیاند عەبدولکەریم چویک شێخێکی تەریقەتی نەقشبەندی لە ناوچەی نوورشینی سەربە پارێزگای کوردنشینی بیتلیسی تورکیا لە لایەن کەسێک بە ناوی "ی.ش" تیرۆر کرا.

پۆلیسی تورکیا ڕاشیگەیاند ئەو کەسە بە نیازی بینینی شێخ چۆتە مزگەوتەوە و فیشەکێکی بە شێخ عەبدولکەریمەوە ناوە و بە توندی برینداری کردووە و پاش ئەوەی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە سەرباری هەوڵی زۆر کادیری پزیشکی، بە هۆی توندبوونی برینەکەیەوە شێخ عەبدولکەریم گیانی لە دەست دا.

سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لە لێدوانێکدا بە بۆنەی گیانلەدەستدانی شێخ عەبدولکەریمەوە ڕایگەیاند: "گیان لەدەستدانی زانایێکی ئاینی کەسەرێکی قورسە و خەمباری کردین".

پۆلیسی تورکیا ڕایگەیاند بکەری تاوانەکەی دەستبەسەر کردووە بەڵام تا ئەم کاتەش هیچ نەوتراوە کە هۆکاری هاندانی ئەو کەسە بۆ تیرۆرکردنی شێخ چی بووە.

News Code 107266

Your Comment

You are replying to: .
captcha