بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كرمانج عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، پێشتر فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بەردەوام مۆڵگەكانی داعشیان لە سنووری مەخموور بۆردوومان دەكرد، بەڵام ماوەیێكە هەموو چالاكییەكانیان راگرتووە، ئەمەش وای كردووە كە داعش جموجۆڵی زۆر زیاتر بێت و دەستیشیان بە ئەنجام دانی چالاكی كردووە.
عەبدوڵڵا گوتیشی، داعش بەردەوام جموجۆڵی لە زیادبووندایە و بۆشاییێكی ئەمنیی زۆریش لە ناوچەكەدا هەیە، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە، كە هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە و ئەو بۆشاییەی كە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر دروست بووە، پڕ بكرێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment