بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەدوڵا ناسری کرێکاری شارەوانیی شاری سنە لە کاتی کار کردندا لە پارک جانتایێک دەدۆزێتەوە کە لەو جانتایەدا هەندێک بەڵگە و ناسنامە و کارتی بانکی هەبووە.
ئەو کرێکارە ئەمانەتدارە پاش بەدواداچوونێکی فراوان توانی خاوەنی جانتاکە بدۆزێتەوە و ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی شارەوانی سنە، جانتاکەی ڕادەستی خاوەنەکەی کردەوە.
شارەوانی سنە ڕێزی لەو کرێکارە زەحمەتکێشە گرت و لەو بارەیەوە وتی: کرێکاری نموونە کرێکارێکە کە ئەمانەتدار و زەحمەت کێش و ڕاستگۆ بێت و لە هەموو گرینگتر ئەوەیە کە خزمەتگوزاری هاووڵاتیان بێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment