٢١ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٧:٣٢
ئەمانەتداریی کرێکارێکی سنەیی

بەشی کوردستان- کرێکارێکی شارەوانیی سنە جانتایێکی دۆزیەوە و ڕادەستی خاوەنەکەی کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەدوڵا ناسری کرێکاری شارەوانیی شاری سنە لە کاتی کار کردندا لە پارک جانتایێک دەدۆزێتەوە کە لەو جانتایەدا هەندێک بەڵگە و ناسنامە و کارتی بانکی هەبووە.

ئەو کرێکارە ئەمانەتدارە پاش بەدواداچوونێکی فراوان توانی خاوەنی جانتاکە بدۆزێتەوە و ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی شارەوانی سنە، جانتاکەی ڕادەستی خاوەنەکەی کردەوە.

شارەوانی سنە ڕێزی لەو کرێکارە زەحمەتکێشە گرت و لەو بارەیەوە وتی: کرێکاری نموونە کرێکارێکە کە ئەمانەتدار و زەحمەت کێش و ڕاستگۆ بێت و لە هەموو گرینگتر ئەوەیە کە خزمەتگوزاری هاووڵاتیان بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10725

Your Comment

You are replying to: .
captcha