ئا تێستا له‌ باره‌ی خه‌ساری بوومه‌له‌رزه‌ی بانه‌وه‌ ڕاپۆرتمان پێ نه‌گه‌شتوووه‌

به‌شی کوردستان- قائمقامی بانه‌ سه‌باره‌ت به‌ بوومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 1ی ڕێبه‌ندان ڕای‌گه‌یاند: تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک به‌ ده‌ستمان نه‌گه‌شتوووه‌ که‌ باس له‌ خه‌ساری ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د فه‌لاحی له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی وت: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یران و سه‌رجه‌م داموده‌زگای جێبه‌جێکار و سه‌نته‌ری فریاگوزاری و خزمه‌تگوزاری ئاماده‌ن و هه‌موو به‌رپرسانی قه‌زا و ناحیه‌کان ئاگاردار کراونه‌ته‌وه‌.

محه‌مه‌د فه‌لاحی زیادی کرد: به‌ گوێره‌ی لێدوانی هاووڵاتییان بوومه‌له‌رزه‌که‌ خه‌ساری سووکی به‌ ماڵه‌کان گه‌یاندوووه‌ به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و خه‌سارانه‌ به‌ ڕوونی ئاشکرا نه‌کراون.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ به‌پێی راپۆرتێکی سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌ناسیی جێئۆپۆلۆتیکی زانکۆی تاران بوومه‌له‌رزه‌یێک شاری بانه‌ی کوردستانی هه‌ژاند و گۆڕی بوومه‌له‌رزه‌که‌ 4.2 ڕێخته‌ر له‌ نزیک شاری بانه‌ کاتژمێر 12 و 37 خوله‌ک و 29 چرکه‌ی ڕۆژی 1ی ڕێبه‌ندانی 1396 له‌ قووڵاییی 9 کیلۆمه‌تریدا ڕووی داوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10716

Your Comment

You are replying to: .
captcha