نوێنه‌ری خه‌ڵکی کرماشان له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا باسی ئاماری زۆری بێ‌کاری له‌و پارێزگایه ده‌کات و ده‌ڵێت: بێ‌کاری ته‌وه‌ر و بنچینه‌ی سه‌ره‌کیی تێکڕای کێشه‌کانی کرماشانه و تا وه‌کوو ئه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌کرێت دیکه‌ی کێشه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن.
وتیشی: کۆمه‌ڵگا چیدی قسه‌ی په‌تیی ناوێت. باشتره کاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسان بڕۆنه قۆناغی کرده‌وه‌وه و به کرده‌کی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان هه‌وڵ بده‌ن ده‌نا دیسانه‌وه ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵک ده‌بینین.
ده‌ریشی بڕی: ده‌وڵه‌ت ده‌بێ به‌ستێن بۆ هاتنی سه‌رمایه‌ی بیانی ئاماده بکات چوونکه سه‌رمایه‌دار ئه‌گه‌ر به‌ستێنێکی سه‌رنج ڕاکێش نه‌بینێت بۆ سه‌رمایه‌دانان هان نادرێت. ده‌بێ سه‌رمایه‌دانه‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رمایه و سوود دڵنیا بکرێت.
ئه‌حمه‌د سه‌فه‌ری له کۆتاییدا وتی: لێبوردنی باج و خه‌راجی له دیکه‌ی ڕێگاکان بۆ ڕاکێشانی سه‌رمایه‌یه. ده‌وڵه‌ت ده‌بێ سه‌رمایه‌دانه‌ری ناوخۆ و بیانی ڕازی بکات به‌وه‌ی سه‌رمایه‌دانان ئه‌ژیت و قازانجی ده‌بێت ده‌نا سه‌رمایه‌دانه‌ر هه‌ڵدێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment