به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قادر ڕه‌زگه‌ی ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان به SNNی ڕاگه‌یاند: "دابه‌ش كردنی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌م سیسته‌مه و كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌شێک له مووچه‌كانیان كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر وازهێنانی به‌شێک له كارمه‌ندان له ڕیزی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات له كاتێكدا ئه‌و هێزانه ئه‌ركی قورسیان هه‌یه به‌ڵام مافه‌كانیان پارێزراو نییه".
ناوبراو وتیشی: "كاتێک ئه‌م هێزانه به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵده‌ستن، گوشارێكی زۆری خێزانه‌كانیان له‌سه‌ره به‌ڵام توانای دابین كردنی پێداویستییه‌كانیان نییه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌رینی ژماره‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی پۆلیس و ئاسایش ده‌بێت و وا ده‌كات به‌شێكیان واز بهێنن".
قادر ڕه‌زگه‌ی ئه‌وه‌شی وت: "ڕۆژانه چه‌ندین كه‌س په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن و ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری چاک نه‌كردنی مووچه‌كانیان واز ده‌هێنن، وازهێنانه‌كه‌ش تا ئێستا حاڵه‌ته و نه‌بۆته دیارده به‌ڵام ئه‌وانه‌ی وازیش ده‌هێنن ئه‌و كه‌سانه‌ن پله‌ی به‌رزیان له ناو هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌یه و به فیعلی ئه‌ركی خۆیان به‌جێ ده‌هێنن".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment