دوو کاره‌ساتی دڵته‌زێن بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌هابادی

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- کۆڵبه‌رێکی مه‌هابادی که‌ ساڵی پار منداڵه‌که‌ی له‌ ڕووداوی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی کووره‌خانه‌ له‌ ده‌ست دابوو، له‌ چیا که‌وته‌ خواره‌وه‌ و گیانی خۆی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس؛ کاتژمێر 6ی ڕۆژی هه‌ینی 29ی به‌فرانبار شۆڕش عومه‌ری کۆڵبه‌ری 32 ساڵانی مه‌هابادی له‌ کاتی هاتوچۆ له‌ چیاکانی ناوچه‌ی قاسم ڕه‌شی سه‌رده‌شت تووشی ڕووداو بوو و له‌ به‌رزاییه‌وه‌ که‌وته‌ خواره‌وه‌.

کۆڵبه‌ره‌که‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ کاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانی خۆی له‌ده‌ست دا.

ساڵی ڕابردووش بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو شۆڕش عومه‌ری له‌ کووره‌خانه‌ی وایقانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات تووشی ڕووداو بوون و کچه‌ 15 ساڵه‌که‌ی به‌ ناوی سۆزان عومه‌ری گیانی خۆی له‌ ده‌ست دا.

سۆزان عومه‌ری له‌ کاتی دروست کردنی خشت له‌ یه‌کێک له‌ ماڵه‌ کرێکارییه‌کانی کووره‌خانه‌ی وایقان له‌گه‌ڵ شه‌هلا محه‌مه‌دزاده‌ 35 ساڵه‌، فاتمه‌ ئیبراهیم زاده‌ 10 ساڵه‌، سازگار عومه‌ری 10 ساڵه‌ تووشی ڕووداوی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ بوو.

له‌و ڕووداوه‌دا سۆزان له‌سه‌دا 70ی سووتا و پاش چه‌ند ڕۆژ خه‌واندن له‌ نه‌خۆشخانه‌یێکی ته‌ورێز گیانی خۆی له‌ده‌ست دا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10636

Your Comment

You are replying to: .
captcha