قوباد تاڵەبانی: سەقامگیریی هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە، لە هیچ کەس و لایەنێک قبووڵ ناکرێت بیخاتە مەترسییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەم 16ـی شوبات، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکیدا هاتووە، بەداخەوە شەوی ڕابردوو هێرش کرایە سەر هەولێری پایتەخت و ژمارەیێک قوربانیی لێ کەوتەوە.

جێگری سەرۆک وەزیران ڕایدەگەیەنێت، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە، لە هیچ کەس و لایەنێک قبووڵ ناکرێت بیخاتە مەترسییەوە.

باسی لەوەش کردووە، ئەم هێرشەش زەنگێکی وریاکردنەوەیە بۆ هەموو لایەکمان، بۆ ئەوەی یەکڕیز و یەکدەنگ بین لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان، هەروەها ئەم رووداوە و پێشینەکانی دەریانخست کە دەبێت حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێم هاوئاهەنگی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی بۆشایی تەناهی لە ناوچە جێناکۆکەکان و پڕکردنەوەی درز و کەلێنەکان.

تاڵەبانی دەڵێت، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی هاوپەیمانیش پێویستە ئەم مەترسییانە بە رژدی وەربگرن و یارمەتیدەرمان بن بۆ بنەبڕکردنی تیرۆر و سزادانی گرووپە لە یاسا دەرچووەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1063

Your Comment

You are replying to: .
captcha