بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژهات ڕۆژ وتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گەلی سووریا (یەپەگە) لە کانتۆنی عەفرین لەمبارەوە بە ڕۆیتێرزی وت: لەوەتی تورکیا هەڕەشەی هێرش بۆسەر عەفرینی کردووە سوپای ئەو وڵاتە خەریکە بە توندی ئەو شارە کوردنشینە گوللەباران دەکات.
ناوبراو هەڕەشەی کرد کوردەکانیش وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە.
وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند: گوللەبارانی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە و تا ئەوڕۆ هەینیش هەر درێژەی هەیە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment