بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار مەنووچێهر ئەمانوڵڵاهی ئەوڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانبار باسی لە ئاگردانی دەستگایێکی ATM لە شاری قەسری شیرین لەناو ئەم حەفتەیە کرد و وتی: پاش گەیشتنی ڕاپۆرتی ئەم ڕووداوە کاری هەواڵگریی پۆلیس دەستی پێکرد و ئەنجامدەرانی کارەکە کە ٣ کەس بوونە ناسرانەوە و دەستگیر کران. دەستگیر کراوەکان دانیان بەوەشدا ناوە لە ڕۆژانی ئەربەعیندا ٢ کانێکسی فریاگوزاریی خێرایان ئاگر داوە.
جەختیشی کردەوە: لە ئێستادا هۆکار و ئەنگێزەی ئەنجام دانی ئەم کارە لەلایەن بکەرەکانیەوە ڕوون نەبۆتەوە و پشکنینی بۆ دەکرێت. جووڵانەوەی جیدی و یەکلاکەرەوە لەگەڵ هەموو ئەوانەی دژ بە ئاسایشی گشتی هەڵدەسنەوە لە ئەولەوییەتەکانی هێزی پۆلیسە.
سەرچاوە: ئیسنا
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment