به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌شید قوربانی ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌کانی ئه‌نجومه‌نی په‌روه‌رده و بارهێنانی پارێزگای کوردستان له به‌شی جۆربه‌جۆره‌دا کرد و وتی: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له کۆی چالاکییه‌کانی و داهاتی ده‌ستکه‌وتووی له ڕێگای جێبه‌جێ کردنی یاسای ئه‌نجومه‌نه‌کان له ئاستی وڵات‌دا پله‌ی یه‌که‌می هه‌یه.
قوربانی حه‌فته‌ی ئه‌نجومه‌نی په‌روه‌رده و بارهێنانی به‌رز ڕاگرت و تیشکی خسته سه‌ر هه‌وڵه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کوردستان له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو و زیادیشی کرد: ئه‌نجومه‌نی په‌روه‌رده و بارهێنانی کوردستان ساڵی 94یش پله‌ی سێهه‌می وڵاتی به‌ده‌ستهێنابوو.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ هه‌ر به‌و بۆنه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده و بارهێنانه‌وه له‌وحێکی سپاس بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی په‌روه‌رده و بارهێنانی پارێزگای کوردستان نێردراوه و ڕێز له هه‌وڵ و ماندوو بوونی ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه گیراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment