حه‌سه‌ن ڕۆحانی و سه‌لیم جبووری لە تاران کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- ڕۆژی ڕابردوو سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ کۆنگره‌ی یه‌کێتیی په‌رله‌مانه‌کان سه‌ردانی تارانی کرد و له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران کۆ بوویه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له ‌میانی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: ئێران له‌گه‌ڵ یه‌کپارچه‌ییی خاکی عێراقدایه‌ و گۆڕانکاری له‌ دیمۆگرافیای ناوچه‌که‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌ کاتی پێشوازی له‌ سه‌لیم جبووری وتی: په‌یوه‌ندی و هاوکارییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق له‌ ساڵانی ڕابردوودا ڕووی له‌ گه‌شه‌ کردن کردوووه‌.

سه‌رۆک کۆماری ئێران داواشی کرد هه‌وڵی زیاتر بدرێت بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ له‌ هه‌موو بواره‌کاندا.

هه‌روه‌ها ڕۆحانی ستایشی سه‌رکه‌وتنه‌کانی حکوومه‌ت و گه‌لی عێراقی کرد به ‌سه‌ر ڕێکخراوی داعش.

سه‌رچاوه‌: ئیرنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10553

Your Comment

You are replying to: .
captcha