بەپێی هەواڵی کوردپرێس محەمەد ڕەڤا ئەمیر حەسەنخانی لەوبارەیەوە وتی: لە دانیشتنەکەی ڕۆژی سێ­شەمە 26ی بەفرانباردا ڕاپۆرتێک لە سەر ناوچەی کرماشان ئاراستە کرا کە لە لایەن داوود محەمەدی و وەفدێکی پسپۆڕ و نوێنەرانی ناوچەکە ئامادە کرابوو و لە نزیکەوە کێشەکانیان چاودێری کردبوو.
ناوبراو زیادی کرد: ڕاپۆرتەکە خوێندرایەوە و بڕیار دراوە پاش ئەوەی دیکەی ئەندامانی لیژنەکە ڕاپۆرتەکانیان تەواو کرد هەموو ڕاپۆرتەکان یەکانگیر بکەین و لە کۆبوونەوەی فەرمیی پەڕلەماندا ئاراستەی بکەین.
ئەمیر حەسەنخانی ئەوەشی ئاشکرا کرد: 5 ساڵە بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانی ئیدارە نەکراوە و ئەوەش پێویستی بە پێڕاگەیشتن هەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment