ئەردۆغان: ئەو سوپایەی له کوردستانی سووریا درووست دەبێت، دەخنکێنن بەر لەوەی لەدایک بێت

بەشی تورکیا- رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕایگەیاند، ئەوان ئەو سوپایەی له کوردستانی سووریا درووست دەبێت، دەخنکێنن بەر لەوەی لەدایکبێت و وتی، بە دۆستەکانیان دەڵێن، لەگەڵ "تیرۆرستان"دا مەوەستن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە وتارێکدا لە شاری ئەنقەرە، دوێنێ ئەردۆغان جەختی کردەوە، کە ھێزەچەکدارەکانی تورکیا ئامادەکارییان تەواو کردوووە، بۆ ئەنجام­دانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە عەفرین و شارۆچکەی مەنبەج و لەماوەیێکی کەمدا دەست بە ئۆپەراسیۆنەکە دەکەن.

نابراو وتیشی"بە ھەموو ھاوپەیمان و دۆستەکانمان دەڵێین لە نێوان ئێمە و تیرۆریستاندا مەوەستن، ئەگینا بەپێچەوانەی ئەمەوە ئەگەر رووداوێکی نەخوازراو، روو بدات ئێمە بەرپرسیار نین" .

ھەروەھا داوایێکی ئاراستەی ئەمەریکا کرد و ڕوونی کردەوە"خۆتان ئاڵاکانتان لە سەر بنکە سەربازییەکانی تیرۆریستان لابەرن، تاکوو ئێمە ناچار نەبین ئەو ئاڵایانە رادەستی ئێوە بکەینەوە، و ھێماکانتان لە سەر جلی تیرۆریستان لابەرن تاکوو ئێمە ناچار نەبین لەگەڵ تیرۆریستان ئەو ھێمایانەی ئێوەش بنێژین".

ئەردۆغان لەدوو ھەفتەی رابردوودا چەندین جار ھەرەشەی ھێرش­کردنە سەر عەفرینی کردو.وە و لە بەرامبەردا کانتۆنی عەفرین رای­گەیاندووە، مافی بەرگریی رەوا بەکار دەھێنن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10550

Your Comment

You are replying to: .
captcha