بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە وتارێکدا لە شاری ئەنقەرە، دوێنێ ئەردۆغان جەختی کردەوە، کە ھێزەچەکدارەکانی تورکیا ئامادەکارییان تەواو کردوووە، بۆ ئەنجام­دانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە عەفرین و شارۆچکەی مەنبەج و لەماوەیێکی کەمدا دەست بە ئۆپەراسیۆنەکە دەکەن.
نابراو وتیشی"بە ھەموو ھاوپەیمان و دۆستەکانمان دەڵێین لە نێوان ئێمە و تیرۆریستاندا مەوەستن، ئەگینا بەپێچەوانەی ئەمەوە ئەگەر رووداوێکی نەخوازراو، روو بدات ئێمە بەرپرسیار نین" .
ھەروەھا داوایێکی ئاراستەی ئەمەریکا کرد و ڕوونی کردەوە"خۆتان ئاڵاکانتان لە سەر بنکە سەربازییەکانی تیرۆریستان لابەرن، تاکوو ئێمە ناچار نەبین ئەو ئاڵایانە رادەستی ئێوە بکەینەوە، و ھێماکانتان لە سەر جلی تیرۆریستان لابەرن تاکوو ئێمە ناچار نەبین لەگەڵ تیرۆریستان ئەو ھێمایانەی ئێوەش بنێژین".
ئەردۆغان لەدوو ھەفتەی رابردوودا چەندین جار ھەرەشەی ھێرش­کردنە سەر عەفرینی کردو.وە و لە بەرامبەردا کانتۆنی عەفرین رای­گەیاندووە، مافی بەرگریی رەوا بەکار دەھێنن.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment