بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تیله‌رسن خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وه بنیاتنه‌رانه ده‌ربڕی كه له نێوان شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن.
تیلەرسەن ده‌ستووری عێراقیشی به ڕێگه‌چاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان زانی و ئاماده‌ییی خۆی بۆ پشتگیری كردن له دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر مه‌ترسییه‌كیش دوای كۆتاییهاتنی داعش و ڕێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره توند و تیژییێک، جه‌ختى له‌سه‌ر بایەخى هاوکارى و هەماهەنگیى زیاتری هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدرال و ئەمەریکا كرده‌وه.
ناوبراو پشتگیریی ئه‌مه‌ریكای له پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها هیوای خواست حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی تێیكه‌وتووه سه‌ركه‌وتوو بێت، له‌مباره‌یه‌وه پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاى كرد بۆ پشتگیری‌یان له هه‌رێمی كوردستان و ڕایگه‌یاند ئێستاش مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژی له ئارادایه و به پێویستی زانی هه‌رسێ لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدرال و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر میكانیزمێكی هاوبه‌ش كار بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له ئێستا و داهاتوودا.
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment