سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەروەی ئەمریکا پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا باسی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر و دۆزینەوەی تاوانباران دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە توویتەری خۆی رایگەیاند: "له‌ په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نتۆنی بلینكن، باسی هێرشه‌ ترسنۆكه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێرمان كرد و جه‌ختمان له‌ هه‌ماهه‌نگی کردنی به‌رده‌وام کردەوە، بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران".

مەسروور بارزانی پێشتریش لە تویتێکدا "بە تووندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە مووشەکییەکەی" ئەمشەوی هەولێری کردبوو و داوای له‌ "كوردستانییان" کردبوو "ئارام بن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1054

Your Comment

You are replying to: .
captcha