سەرۆک وەزیرانی عێراق سزاکانی سەر خەڵکی کوردستان هەڵبگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەڕلەمانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە کە بودجەی 2018ی عێراق بە قازانجی کورد نییە و داواش لە سەرۆک­وەزیرانی عێراق دەکات سزاکانی سەر خەڵکی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس شیرین عەبدولڕەحمان دینۆ بە ماڵپەڕی هەواڵی "موازین نیوز"ی وتوووە یاسای بودجەی 2018ی عێراق یاسایێکی هەرە گرینگە کە چارەنووسی خەڵکی عێراق دیاری دەکات.

ناوبراو وتیشی: ئێمە و حیزبە سوننەکان و دیکەی حیزبە عێراقییەکان تێبینیمان لە سەر یاسای بودجە هەیە چوونکە ئەو یاسایە نە قازانجی کوردی تێدایە نە هیچ خەڵکێکی عێراقی.

دینۆ ئەوەشی زیادی کرد: ئێمە تێبینیمان لە سەر بودجە گەیاندۆتە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق. بۆیە داواش لە عەبادی دەکەم سزاکانی سەر خەڵکی هەرێم هەڵبوەشێنێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10521

Your Comment

You are replying to: .
captcha