بەپێی هەواڵی کوردپرێس مەولوود چاوشئۆغڵو رای­گەیاند "ئێمە رێوشوێنی خۆمان دەگرینەبەر، ھەر كێیێك لەپشتی ئەوانەوە بێت، ئەمریكا یان وڵاتی دیكەش بێت ئەوا پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە".
چاوش ئۆغڵو هەروەها رای­گەیاند، "چۆن رووبەرووی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە بووینەتەوە ئاواش رووبەرووی یەپەگە دەبینەوە لە عەفرین، لە رۆژهەڵاتی فورات، لە هەر شوێنێك ، ئەوە بۆ ئێمە بابەتێكە كە دەبێت روو بدات".
ناوبراو جەختی كردەوە لەوەی، كە نابێت ئەمریكا بەناوی هاوپەیمانانەوە روونكردنەوە بدات و رایگەیاند "بەر لە هەموو شتێك نابێت ئەمریكا بەناوی هاوپەیمانان روونكردنەوە بدات، لەبەر ئەوەی ئێمەش لە نێو ئەو هاوپەیمانییەداین".
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment