ئەنقەرە، یان یەپەگە.. توركیا داوای خۆیەكلاكردنەوە لە ئەمریكا دەكات

بەشی تورکیا- مەولوود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا رای­گەیاند، ئەمریكا پێویستە لایەنی (ریزی) خۆی دیار بكات، ھاوپەیمانەكانی، یان یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس مەولوود چاوشئۆغڵو رای­گەیاند "ئێمە رێوشوێنی خۆمان دەگرینەبەر، ھەر كێیێك لەپشتی ئەوانەوە بێت، ئەمریكا یان وڵاتی دیكەش بێت ئەوا پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە".

چاوش ئۆغڵو هەروەها رای­گەیاند، "چۆن رووبەرووی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە بووینەتەوە ئاواش رووبەرووی یەپەگە دەبینەوە لە عەفرین، لە رۆژهەڵاتی فورات، لە هەر شوێنێك ، ئەوە بۆ ئێمە بابەتێكە كە دەبێت روو بدات".

ناوبراو جەختی كردەوە لەوەی، كە نابێت ئەمریكا بەناوی هاوپەیمانانەوە روونكردنەوە بدات ‌و رایگەیاند "بەر لە هەموو شتێك نابێت ئەمریكا بەناوی هاوپەیمانان روونكردنەوە بدات، لەبەر ئەوەی ئێمەش لە نێو ئەو هاوپەیمانییەداین".

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10520

Your Comment

You are replying to: .
captcha