به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماوه‌یێک له‌مه‌وبه‌ر ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕه‌خنه‌یێکی توندی له ئه‌مریکا گرت به بۆنه‌ی کاری ئه‌و وڵاته بۆ پێکهێنانی هێزێکی نوێ له نێوان کورد و عه‌ره‌به‌کانی سووریا و نیسبه‌ت به هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر باکووری سووریا و داگیر کردنی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان هۆشداری دا.
ماڵپه‌ڕی بلوومبێرگ گۆڕانکارییه نوێکان له سووریا به زه‌ره‌ری پێوه‌ندیی خراپی ئه‌مریکا و تورکیا ده‌زانێت و نیسبه‌ت به خراپتر بوونی ئه‌و پێوه‌ندییانه هۆشدار ده‌دات چوونکه ئێستاکه‌ش نرخی پاره‌ی فه‌رمیی تورکیا واتا لیر نزیک به 1.5 له‌سه‌د بایه‌خی خۆی له به‌رانبه‌ر دۆلار له ده‌ست داوه.
بلوومبێرگ زیاتر ده‌نووسێت: به بۆنه‌ی ئه‌گه‌ری هێرشکردنی تورکیا بۆ سه‌ر باکووری سووریا بایه‌خی لیر له بازاڕی سه‌رمایه‌دا له به‌رانبه‌ر دۆلار دابه‌زیوه.
ئینان ده‌میر ئابوورناس له په‌یمانگای Nomura له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه تورکیا به بێ هه‌ڵکردنی گڵۆپی سه‌وزی دیکه‌ی زلهێزه‌کانی ناوچه‌که هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سووریا ئه‌نجام نادات. هه‌رچه‌ند که لێدوانێکی توند ده‌بیسترێت به‌ڵام تۆپباران درێژه‌ی هه‌یه و ناردنی چه‌ک و چۆڵی قورس وه‌ک تانک بۆ سه‌ر سنووره‌کان خه‌ڵکی نیگه‌ران کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment