کوردپرێس- ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 15/1/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك­وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له جۆن وێڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و مارتن وار كۆنسووڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا باس له دواپێشهاته‌كان و گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرا، به‌تایبه‌تی گفتوگۆی ئه‌و شاندانه‌ی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدرال له به‌غدا و هه‌ولێر. هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیی به‌رده‌وامیی ئه‌و گفتوگۆیانه له‌سه‌ر ئاستی جیا كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و دروستكردنی كه‌شێكی گونجاو به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گشت پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
باڵیۆزی به‌ریتانیا دووپاتی كرده‌وه، كه هه‌وڵی جیددی ده‌ده‌ن كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن و كه‌شێكی گونجاویش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌یه، هه‌روه‌ها بانگهێشتى نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی دووپات كرده‌وه تاكو له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانی به‌ریتانیا بكات.
تاوتوێ­كردنی بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نه‌ێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment