به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قایمقامی وه‌زیری زانست، توێژینه‌وه و ته‌کنه‌لۆجیا و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاروباری خوێندکارانی بیانی به ناردنی په‌یامگه‌لێکی جیاواز ڕێز له کاره‌کانی زانستگای کوردستان ده‌گرن به بۆنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بوونی ئه‌و زانستگایه و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی ڕاکێشانی ژماره‌ی خوێندکارانی بیانی بۆ ئه‌و زانستگا.
له ده‌قی په‌یامی دوکتۆر حسێن سالار ئامۆلی قایمقامی وه‌زیر بۆ کاروباری نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رۆکی ناوه‌ندی هاوکارییه زانستی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا هاتوووه: "برای به‌ڕێز جه‌نابی دوکتۆر فه‌ردین ئه‌خلاقیان تاب سه‌رۆکی زانستگای کوردستان به‌رز بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی خوێندکارانی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌و زانستگایه و هاوکاری له‌گه‌ڵ زانستگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ڕاکێشانی خوێندکاری بیانی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره له‌پێناو نێوده‌وڵه‌تی بوونی ئه‌و زانستگایه‌یه که هیوادارم به‌رده‌وام بێت. به‌م بۆنه‌وه له ئێوه و هاوکارانی به‌ڕێزتان ده‌ستخۆشی ده‌که‌م و داوای سه‌رکه‌وتنێکی زیاتر له خودای په‌روه‌رده‌گار بۆتان ده‌که‌م."
سه‌رچاوه: پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی زانستگای کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment