به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له مه‌راسیمی کۆتاییی نۆهه‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ییی فارابی که به به‌شداریی سه‌رکۆمار، وه‌زیری زانست، ژماره‌یێک له زانایان و توێژه‌ران له تاران به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵبژێردراوانی فستیڤاڵه‌که له به‌شه جۆربه‌جۆره‌کاندا ڕێزیان لێ‌گیرا.
هه‌روه‌ها له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییی فستیڤاڵه‌که‌دا، شه‌ش هه‌ڵبژێردراو له وڵاتانی لوبنان، ئه‌فغانستان، عێراق، ئه‌ڵمانیا، ئیرله‌ند و بۆسنی هێرزگوڤین ناسێندران و ڕێزیان لێ‌گیرا که یه‌کێکیان مامۆستا محه‌مه‌دعه‌لی قه‌ره‌داغی بوو.
مامۆستا قه‌ره‌داغی له ساڵی 1949ی زایینی له شاری قه‌ره‌داغی سلێمانی له دایک بوووه و له ساڵی 1985 دوکتۆراکه‌ی له به‌شی شه‌ریعه‌ت و حقۆق له زانستگای ئه‌لئه‌زهه‌ری میسر ته‌واو کردوووه.
ناوبراو تا ئێستا زیاتر له 31 کتێب و ده‌یان وتاری نووسیوه و ئێستاش بڕیارده‌ری گشتیی کۆمکاری جیهانیی زانایانی ئیسلام و مامۆستای حقۆقی زانستگای قه‌ته‌ره.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment