هه‌ولێر ده‌یه‌وێت پابه‌ندبوونی خۆی به‌ ده‌ستووری عێراق بسه‌لمێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری مه‌سیحییه‌کان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ ناردنی چه‌ندین لیژنه‌ بۆ به‌غدا ده‌یه‌وێت نیازپاکی و پابه‌ندبوونی خۆی به‌ ده‌ستووری عێراق بسه‌لمێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جۆزێف سلیوه‌ له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "السومریه‌ نیووز"دا ڕای‌گه‌یاند که‌ هه‌ولێر هه‌وڵ ده‌دات به‌ ناردنی چه‌ندین لیژنه‌ بۆ به‌غدا پابه‌ندبوونی خۆی به‌ ده‌ستووری عێراقه‌وه‌ بسه‌لمێنێت.

ناوبراو وتیشی: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێی خۆشه‌ له‌ داهاتوودا پرسگه‌لێک له‌وان ئیداره‌ی هاوبه‌شی ڕێڕه‌وه‌ سنوورییه‌کان، کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێم له‌ ڕێگای گفتوگۆوه‌ چاره‌سه‌ر بکات.

سلیوه‌ هه‌روه‌ها زیادی کرد: به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی له‌ هه‌رێمی کوردستان لاوازی پارته‌ کوردستانییه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ و گرفته‌کان له‌ هه‌رێمی سه‌لماند، بۆیه‌ پارته‌ عێراقییه‌کان ده‌بێ له‌ شکسته‌کانی دوو حیزبی پارتی و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئه‌زموون وه‌ربگرن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10475

Your Comment

You are replying to: .
captcha