١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٨:١٤
مێرمنداڵی چواردەساڵە ژیان دەبخشێتە چەند کەس

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەرپرسی فەراهەم کردنی لکاندنی ئەندامی زانستگای پزیشکیی ورمێ ڕایگەیاند: یازدەهەمین پێشکەش کردنی ئەندامی جەستە پاش ڕەزایەتی بنەماڵەی مێرمنداڵی 14 ساڵان بە ناوی مێهدی باقری لە ورمێ ئەنجام درا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خەدیجە مەعسوومی پسپۆڕی نفرۆلۆژی ڕۆژی یەکشەممە 24ی بەفرانبار لە ئاپۆڕەی هەوڵنێراندا وتی: خوالێخۆشبوو مێهدی باقری دانیشتووی قرەزیائەدین بە هۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لە دەست دا، پاش پشتڕاست کردنەوەی گیان لە دەستدانی لە لایەن دوکتورانەوە بنەماڵەی بەڕێزی لە کارێکی خوداپەسەندانەدا مۆڵەتیان دا ئەندامانی جەستەی منداڵەکەیان پێشکەشی دیتران بکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: پیاوێکی 26 ساڵان و ژنێکی 35 ساڵان کەتووشی نەخۆشیی کولیە بوون و چەندین ساڵ چاوڕێ بوون ڕزگاریان بووە و ئەندامانی دیکەی ئەو خوالێخۆشبووە بۆ شارەکانی تاران و شیراز نێردران.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10465

Your Comment

You are replying to: .
captcha