مۆڵەت بۆ چێکردنی 10 یەکەی بەرهەم هێنان لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەرکرا

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- جێگری ئاوەدانکاریی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: مۆڵەت بۆ چێکردنی 10 یەکەی بەرهەم هێنان لە لایەن کارگرووپی کاروباری ژێرخانی پارێزگاوە پەسەند کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەقی کهووریان لە کۆبوونەوەی کارگرووپی کاروباری ژێرخانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتی: ئەندامانی ئەو گرووپە پاش تاوتوێی داخوازی بۆ چێکردنی 10 یەکەی بەرهەم هێنان لە دەرەوەی شارەکانی پارێزگادا ئەو داخوازیەیان پەسەند کرد.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو 10 یەکەی بەرهەم هێنانە کە لە لایەن کارگرووپی کاروباری ژێرخانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە چێکردنیان بە شێوازی مەرجدار پەسەند کراوە بریتین لە: یەکەی پیشەساریی کوشتارگای مریشک، پڕۆژەی پاکێج بەندی هەنگوێن، کارگای چێگردنی کابینت لە ورمێ، چێکردنی یەکەی خزمەتگوزاریی نێوان ڕێگای شاری مەهاباد و پیرانشار، یەکەی پاکێج بەندیی دەخڵ و دان، ڕێستوورانتی سونەتی لە خۆی و یاریگەی وەرزشی لە ورمێ.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10464

Your Comment

You are replying to: .
captcha